( ئيوە بە تواناکانتان داهاتوو بوونیاد بنێن، منیش پاڵپشتی لە ئێوە دەکەم)سەرۆک بارزانی
( ئيوە بە تواناکانتان داهاتوو بوونیاد بنێن، منیش پاڵپشتی لە ئێوە دەکەم)سەرۆک بارزانی
حەیان مەجید
کۆنفراسی ئافرەتان لە رۆژانی ١٣ و ١٤ ی نیسان کۆنفرانسی ئافرەتان کوردستان بەڕيوەچوو کە تێیدا سەدان ئافرەتی ناو ریزوکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدار بوون، هەر لەو ئافرەتانەی لە لق و ناوچە و مەکاتبەکانی حیزبەوە کار دەکەن هەتا هەموو ئەو ئافرەتانەی لە پۆستە حکومی و پەرلەمانی و دبلۆماسیەکان ئەکادیمیەکان، کۆکردنەوەی ئافرەتان لە هەر هەلوومەرجيکدا بێت گرنگە و بەهایی خۆیی خۆی هەیە، دۆخی ئافرەتان لە کوردستان لە هەموو سێکتەرەکاندا پێویستی بە ئاوڕ دانەوە و کاری جددی هەیە بێگومان ئافرەتانی حیزبیش بەشێکی گرنگن لەم پێکهاتەیە.
بوونی پيشنیارێکی لەم چەشنەبۆ بەستنی کۆنفرانس بەراستی جيگەی پێزانینە، وەئەگەر ئەو کۆنفرانسە خودی جەنابی سەرۆک چاودێری بکات، لە وتارەکەیدا بە راشکاوی فەرمووی ( ئيوە بە تواناکانتان داهاتوو بوونیاد بنێن، منیش پاڵپشتی لە ئێوە دەکەم.
ئەم وتەی جەنابی سەرۆک وا دەکات ئافرەتانی پارتی زیاتر پێداچوونەوەی خۆیان بکەنەوە لە هەموو روویەکەوە و زیاتر برەو بە تواناکانی خۆیان بدەن و لە هەوڵدان بەردەوام بن و نەسرەون، ئێمەی ئافرەتانی حیزب دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی گەورە و ميژووی.
ئێمەی ئافرەتان لە هەر پلەو پۆستيکدا بن بەدەر نین لە کۆمەڵێک ئاریشەو تەنگووچەڵەمە، بگرە زۆر جار ئەوانەی دێتە بەردەمان زۆر زیاترە لەوەی بیری لێدەکەینەوە یاخود دەنوسرێنەوە. لەم کۆنفرانسەدا دەست خرایە زۆر کيشە و گرفت، لە رێگەی پێنج پانێڵەوە کۆی گیروگرفتەکانی ئافرەتان خراونەتە روو ، لە لایەن ئافرەتانی پانيڵیست. لە ئەنجامی تەواو بوونی کۆنفراسدا لە بەلاغێکی جوان و تێرو تەسەلدا دەستخراواتە سەر سەر زۆربەی ئاریشەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان، دەستخۆشی بۆ هەموو ئەو خاتوونە بەڕێزانەی وەک لیژنەی باڵا کاریان کرد لەم کۆنفرانسەداو هەموو ئەوانەی بە پێشنیارێک بە نوکی پێنوسێک کۆنفرانسیان دەوڵەمەند کرد، دواجار سوپاس بۆ خانمی خەمخۆری ئافرەتان ئامینا خان کە وەک ژنێک بوێرانە پشتیوانی ئافرەتانە و کار بۆ سەرخستنی دۆزی ئافرەت دەکات.