ئه‌ركی دایک و باوك له‌ فێربوون و سه‌ركه‌وتنی مناڵدا

پەروەردەی خێزان
24/10/2022


ھەموو قوتابیه‌ك توانایەکی بێسنوری ھەیە، بەڵام چەند ھۆکارێکی ھاوبەش ھەیە کە دەتوانن کاریگەری لەسەر ئەوە بکەن کە ئایا ئەوان لە کۆتاییدا بەو توانایە دەژین یان نا ، شارەزایان پێیان وایە کە رۆڵی دایک لە ژیانی منداڵدا کاریگەرییەکی زۆری ھەیە. بەشدابوونی دایک و باوک زۆر گرنگە بۆ منداڵێک کە لە قوتابخانە باش بێت، ھەندێ لە دایک و باوکان لەوانەیە وابیربکەنەوە کە ئەوە ڕۆڵی مامۆستایە بۆ فێرکردن نەك ئەوان، منداڵان تەنھا لە رۆژی قوتابخانەدا دەست بە فێربوون ناکەن به‌ڵكو ئەوان ھەمیشە کراوەن بۆ فێربوون لە ماڵەوە، لەگەڵ ھاوڕێ و لە رێگەی کاریگەریەکانی ترەوە.
  ئەوەی گرنگە دایک و باوک ببنە چەرخی ئاراستەکردنی خوێندنی منداڵەکەیان، دابینکردنی ڕێنوێنی و زانیاری گونجاو كه‌ بە درێژایی گەشتەکە پێویستە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان له‌و فه‌زایه‌ بمێننەوە و لە گەیشتن بە توانا ئەکادیمیەکانیان بێزار نەبن. توێژینەوەکان ئەوە پیشان دەدەن کە رۆڵی دایک و باوک لە فێربوونی منداڵەکان گرنگە بۆ دەستکەوتە ئەکادیمیەکانیان . لێکۆڵینەوەكان زیاتر ئەوە نیشان دەده‌ن کە گرنگترین کات بۆ بەشداربوون ئەوەیە کە منداڵان لە قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەدان، ئەم ساڵانەی سەرەتایی قوتابخانە گونجاوترین کاته‌ بۆ دایک و باوکان كه‌ بتوانن رێنمایكارێكی سه‌ركه‌وتووبن بۆ مناڵه‌كانیان.
گەران بە سروشت و خوێندنەوەی کتێب و فێرکردنی چەند ئەرکێکی بنەڕەتی منداڵان، ھەمووی چالاکیەکی مانادارن کە خواستی منداڵان بۆ بەردەوامبوون لە فێربوونی شتی نوێ بە ھێز دەکات.

كاریگه‌رییه‌كانی بەشداربوونی دایک و باوک لە پەروەردە :
*دایک و باوک و منداڵەکان چێژ لە کارلێککردنێکی قووڵتر وەردەگرن.
*ئەو منداڵانەی کە لە ماڵەوە بابه‌تی نوێ فێرده‌بن یاخود زیاتر فێر ده‌كرێن، حەزیان لە ئەنجامدانی باشتر دەبێت لە تاقیکردنەوە ئاساییەکان.
*منداڵان بڕوا بە خۆبوون و متمانەی زیاتر و ھەڵسوکەوتی رێكتر پیشان دەدەن.
*منداڵان بە ئاسانی و بەردەوام کاری ماڵەوە تەواو دەکەن.
*منداڵان نمرەی باشتر وەردەگرن له‌ ئامادەبوون و تاقیکردنەوەکاندا، دایک و باوکان زیاتر ئاگاداری ئەوەن کە منداڵەکانیان چی فێردەبن.

رێناس قادر

Designed and developed by AVESTA GROUP