چەند راستییەک لەسەر شاژنی میسر کلیۆپاترا

ئافرەتە پێشەنگەكان
21/05/2022



کلیۆپاترا، کە شاژنی میسر بوو، یەکێکە لە بەناوبانگترین ژنەکانی مێژوو، لە تەمەنی 17 ساڵیدا چووە سەرتەختی شاهانە  و لە تەمەنی 39 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
 کلیۆپاترا، توانیویەتی بە 9 زمان قسەبکات لەوانەش زمانی میسری کۆن و فێری خوێندنەوەی هیرۆگلیفیک بوو، کە تاکە کەسبوو  لە بنەماڵەکەیدا ئەوتوانایەی هەبێت، جگە لەمە یۆنانی و زمانەکانی پارسیا (لەو سەردەمەدا شانشینی پارسیا هەبوون کەزمانیان جیاوازبوو) و عیبری و مێدەکان و ترۆگلۆدییەکان و سوری و ئەسیوپیەکان و عەرەبەکانی دەزانی.

‎بەم زانینە، هەر کتێبێک لە جیهاندا بۆی کراوە بوو، جگە لە زمانەکان زانستی جوگرافیا و مێژوو و گەردوونناسی و دبلۆماسی نێودەوڵەتی و بیرکاری و کیمیا و پزیشکی و زیندەوەرزانی و ئابووری و چەندین بواریتری خوێندووە، ئەو هەوڵیدا هەموو زانیاریەکانی کاتی خۆی بزانێت.
‎کلێۆپاترا کاتێکی زۆری لە  تاقیگەکاندا  بەسەربردووە، چەند کتێبێکی نووسیوە کە پەیوەندی بە چارەسەرە سروشتیەکان و جوانکاریەوە هەبووە، بەڵام  بە داخەوە هەموو کتێبەکانی لە ئاگری کتێبخانەی گەورەی ئەسکەندەریە لەناوچوون لەساڵی ٣٩١ی زاینی.


‎فیزیازانی گەورە (گالین ) کە قوتابی خۆیبوو، توانی هەندێک لە ڕەچەتەکان بنوسێتەوە کە کلێۆپاترا داینابوو.
یەکێک لەو چارەسەرانە، کە گالین لەکیلۆپاتراوە پێشنیاری بۆ نەخۆشەيەکان کردووە، کرێمێکی تایبەت بوو کە دەتوانێت یارمەتی ئەو پیاووانە بدات  کە کەچەڵن  قژیان بەدەست بهێننەوە، کتێبەکانی کلێۆپاترا ئامۆژگاری جوانی لەخۆ دەگرت.

‎شاژنی میسر، حەزی لە چارەسەری گیایی بوو بەهۆی  ئەو زمانانەی کە دەیزانی چەندین کتێبی جیاواز و ئامۆژگاری لەسەر دەرمان و جوانکاری و چارەسەرە پزیشکیکان نوسیوە بەڵام لەناوچوون، کاریگەری ئەو لەسەر زانست و دەرمان لە سەدەکانی سەرەتای مەسیحییەتدا زۆر ناسراو بوو، بێگومان کەسایەتییەکی بێوێنەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

Designed and developed by AVESTA GROUP